Abdullah Aşıran
21 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2023
رۆتردام - AA
حکوومەتی ھۆڵەندا، دوو مووشەکھاوێژی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکراینا دەکات.
وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا، کاجسا ئۆلۆنگرین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ھۆڵەندا بە ھاریکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا، پشتیوانی لە پرۆژەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت دەکات.
ئۆلۆنگرین باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی دوو مووشەکھاوێژی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکراینا دەکات و، ٦٥ سەربازی ھۆڵەندیش مەشق بە سەربازانی ئۆکراینی دەکەن سەبارەت بە سیستمەکە.
ھەروەھا ئۆلۆنگرین ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری حکوومەتی ھۆڵەندا بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی ئۆکراینا ئاماژەیەکی سیاسییە بەرامبەر رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پشتیوانییەی دەکرێت وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکیە.
سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا، مارک رووتە لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە و ئیدانەی ھێرشەکانی رووسیای کرد بۆ سەر ئۆکراینا و ئاماژەی بەوە کرد کە بەنیازن لەرووی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پشتیوانی پێشکەش بە ئۆکراینا بکەن.