19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
ئیدلب - AA
لە ئاکامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیادا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیی ئیدلب، سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و لانی كه‌م نۆی دیكه برینداربوون.
به پێی روانگەی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا كاته‌كانی ئێواره هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی ترمانین له ئیدلب و شارۆچكه‌ی دارەت عیزە له حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری.
هاوكات به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی (کڵاوسپییەکان)ه‌وه وه‌رگیراوه، بەهۆی ئەو هێرشه ئاسمانییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر سه‌ر ناحیه‌ی ترمانین سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران، لانی كه‌م نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی بیناكانه‌وه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و، نیگه‌رانیی هه‌یه له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌ر ئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە)، به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا له كۆی چوار ناوچه كه ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو سیانیان كۆنترۆڵكرد و له سایه‌ی پشتیوانی ئاسمانیی رووسیاوه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئیدلب چڕكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم له ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا تاویاندا به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی، رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی دیكه بۆ به‌هێزكردنی ئاگربه‌سته‌كه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگرتنی هێرشه‌كان، دووباره هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به هێرشكردهوه و له مانگی ئایاری ٢٠١٩دا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی كرد بۆ ته‌واو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خوڵوسی ئاكار له ١٠ی ئایاری ٢٠١٩دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هێرش و ده‌ستدرێژیه‌كانی هێزه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر باشووری ئیدلب له ٦ی ئایاره‌وه گۆڕاوه بۆ هێرشی زه‌مینی.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا رژێم و پشتیوانانی له ئاكامی بۆردومان و هێرشی چڕ ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و شارۆچكه گه‌وره‌كانی وه‌ك كهفرهنبوده، خان شه‌یخون، مه‌عره‌ت نو‌عمان و سه‌راقیب-دا.
له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی سۆچی كراوه تا ئێستا له‌ئاكامی هێرشی رژێم و پشتیوانانی بۆسه‌ر ئیدلب زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئیستا روویان له ناوچه نزیكه‌كانی سنووری توركیا-سووریا كردووه یەک ملیۆن و ٩٤٢ههزاری تێپه‌ڕاندووه.