Ömer Erdem
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
خەرتوم - AA
تەلەڤیزیۆنی فەرمی سوودان بڵاویکردەوە کە گرووپێک سەرباز لە خەرتوم-ی پایتەخت کودەتایەکی شکستخواردوویان ئەنجامداوە.
تەلەڤیزیۆن و رادیۆ فەرمییەکان لە سوودان، پەخشەکانی راستەوخۆیان بڕی و لەو هەواڵانەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا بڵاویان کردەوە، داوایان کرد خەڵکی دژبە کودەتاکە بوەستنەوە.
سەرچاوە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ناوچەی ئۆم دورمان، گرووپێک سەرباز دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییدا گرتووە و هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان داوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان، محەمەد فەکی سولەیمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و داوای لە هاووڵاتییان کرد وڵات و قۆناغی راگوزەر بپارێزن و دژبە کودەتاکە بوەستنەوە.