Mehmet Tosun
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شاری نیویۆرکی کردووە، پێشوازی کرد لە شاندێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
لە دیدارەکەدا کە لە ماڵی تورک بەڕێوەچوو کە تازە کراوەتەوە، هەریەک لە سهرۆكی فهرمانگهی پهیوهندییهكان لە سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا، فهخرهددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ئامادە بوون.