Zafer Fatih Beyaz
07 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەک سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی دەوڵەتە تورکەکان پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە لەبارەی کازاخستان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی کە لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییڤ، سەرکۆماری قرغیزستان، سادر کاپارۆڤ و سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیایێڤ ئەنجامیدا، بیروڕای لەسەر دوایین پێشھاتەکانی کازاخستان گۆڕیوەتەوە.
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکاییڤ، ئاماژەی بەوە کرد لە نزیکەوە چاودێریی پێشھاتەکانی کازاخستانی دۆست و برا دەکات و نزای بۆ ئەو کەسانە کرد کە لە رووداوەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
ئهردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ کازاخستاندا لە ھەماھەنگیدان و ئەوەی راگەیاند، کە رێکخراوی دەوڵەتە تورکەکانیش لە راگەیەندراوەکەیدا پاڵپشتییان بۆ کازاخستان دووپات کردووەتەوە.
ههروهها لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئهردۆغان ھیوای خواست ھەرچی زووە حکوومەتی نوێ پێکبێت و گرژییەکان لە کورتترین ماوەدا کۆتاییان بێت و بڕوای خۆی بەوە نیشاندا کە گەلی کازاخستان لە چوارچێوەی متمانەكردن به یهكتری و دیالۆگ کێشەکان تێدەپەڕێنێت.
ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکاییڤ، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەشی راگەیاند کە لە کاتی پێویستدا تورکیا ئامادەیە ھەموو جۆرە زانیاری تەکنیکی و ئەزموونێک پێشکەش بکات.
ھاوکات، ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەشی لەگەڵ؛ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلییڤ، سەرکۆماری قرغیزستان، سادر کاپارۆڤ و سەرکۆماری ئۆزبەکستان، قاسم جۆمەرت میرزیایێڤ، جەختی لەوە کردەوە سەقامگیریی و ئاسایشی کازاخستان، سەرەتا بۆ دراوسێکانی و تەواوی ناوچەکە زۆر گرنگە و ئاماژەی بەوەش کرد کە متمانەی بەوە ھەیە کازاخستانی برا لە رێگەی دیالۆگەوە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنن.