Dildar Baykan
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت دەزگای ئەمنی نھێنی ئەمریکا کە بەرپرسە لە پاراستنی سەرۆکەکانی ئەمریکا و خانەوادەکانیان، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ھەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لە ئێستادا رێوشوێنی ئەمنی توند لەو شوێنە گیراوەتەبەر کە ناوبراوی تێدا دەمێنێتەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوکراوەتەوە کە پشتی بە زانیارییەکانی سەرچاوە متمانەپێکراوەکان بەستووە، دەزگای ئەمنی نھێنی ئەمریکا پلانی ئەوەیە ھەیە ھێزی زیاتر بنێرێت بۆ شاری ویلمینگتۆن-ی سەربە ویلایەتیدێلاوەیر کە تێدا بایدن چاودێری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەگەری سەرکەوتنی بایدن زیادبووە و بەم ھۆیەوە دەزگای ئەمنی نھێنی ئەمریکا دەستی بە جوڵە کردووە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە رێکارەکانی پاراستتنی بایدن لەمڕۆ بەدواوە دەستیان پێکردووە.
تا ئێستا ھیچ لێدوانێک لەلایەن یایدن یان دەزگای ئەمنی نھێنی لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.