Dildar Baykan
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لەو ویلایەتانەی کە ھەستیارن و یەکلاییکەرەوەن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بە پێشکەوت، تیمی ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە "ھەڵبژاردنەکان تا ئێستا کۆتایی نەھاتووە".
لە دوای ئەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد و تا ئێستاش جیاکردنەوەی دەنگەکان لە چەند ویلایەتێک درێژەی ھەیە و بەپێی ئەنجامی بەرایی، بایدن لە چەند ویلایەتێکی ھەستیار لە پێشەوەیە، تیمی ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ھەڵبژاردنەکان تا ئێستا کۆتایی نەھاتووە. ئەو پێشبینیانەی کە لەبارەی بردنەوەی بایدن دەکرێ، پشتیی بەستووە بە ئەنجامەکانی چوار ویلایەت کە تا ئێستا جیاکردنەوەی دەنگەکان تیایاندا بەردەوامە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کاری نایاسای لە ھەڵبژاردنەکانی پەنسیلڤانیا کراوە و رێگە بە ئەندامانی کۆمارییەکان نەدراوە بۆ ئەوەی وەک چاودێر بەشداری لە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا بەرگریی لەوەش کراوە کە چەندین دەنگ بە شێوەیەکی نایاسایی لە نێڤادا بەکارھاتووە و ئاماژە بەوەشکرا کە ترەمپ لە ئەریزۆنا سەرکەوتن بەدەستدەھێنێ.
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "بایدن بۆ سەرکەوتنە ساختەکەی متمانە بەم ویلایەتانە دەکات. بەڵام لە کۆتایی ھەڵبژاردنەکاندا، ترەمپ دووبارە دەبێتەوە بە سەرۆک".