Sarp Özer
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسى ئاكار پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ وەزيرى بەرگريى رووسيا، سێرگى شۆيگۆ ئەنجامدا. لە ميانى پەيوەندييەكەدا ئاكار رايگەياند: "پێويستە كۆتايى بە هێرشەكانى ئەرمينيا كە ئاگربەستى پێشێلكردووە و هێرشى كردووەتە سەر ناوچە شڤيلنشينەكان بهێندرێت و لەو خاكانە دەربكرێن كە داگيريانكردووە".
وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاویكردهوه، ئاكار و هاوتا رووسييەكەی پەيوەندييەكى تەلەفۆنییان ئهنجامداوه.
له راگهیهنراوێكدا لهوبارهیهوه، وهزارهتهكه ئاماژهی بهوهكردووه، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەدا تاوتوێى هێرشەكانى ئەرمينيا بۆ سەر ئازەربايجان، دۆخی ئيدلب و ليبيا، بابەتەكانى ئاسايش و بەرگریى كراوە.
لە راگهیهنراوهكهدا هاتووە:
"لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەدا، ئاكار جەختى لەسەر پێويستى كۆتاييهێنان بە هێرشەكانى ئەرمينيا كە ئاگربەستى پێشێلكردووە و هێرشى كردووەتە سەر ناوچە سڤيلنشينەكان و دهركردنیان لەو خاكانە كە داگيريانكردووە، كردووهتهوه. ئازەربايجان نابێـت ٣٠ ساڵى ديكە چاوەڕێى چارەسەر بكات، توركيا پشتيوانى ئەو ئۆپەراسيۆنە دەكات كە ئازەربايجان بەمهبهستی گەڕاندنەوەى خاكە داگيركراوەكانى دەستيپێكردووە. جگە لەوە لە پەيوەندييەكەدا ئاكار، ئاماژەى بەوەكردووه، كە توركيا بۆ بەرپاكردنى ئاشتى و سەقامگيرى لە ئيدلب، سەجەم بەڵێنەكانى لە چوارچێوەى لێكتێگەيشتنى ٥ى ئادارى ساڵى ٢٠٢٠ بەجێگەياندووە و لهپێناو گەڕاندنەوەى خەڵكى بێتاوان بۆ رێوشوێنى خۆيان توركيا ئەوەى لە توانايدابێت كردوويەتى و بەردەوامە. ئاكار ئەوەشى راگەياندووە، كە توركيا و ليبيا ٥٠٠ ساڵه دۆستايەتى و پەيوەندى برايەتييان هەيە، توركيا بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەى ناوچەكە بگاتە ئارامى، پاڵپشتى ليبيايەكى خاوەن سەروەرى، ئازاد و سەقامگير لە چوارچێوەى بڕيارەكانى ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى دەكات".