Sefa Mutlu,Kaan Bozdoğan
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
سەرکردەی ئەو وڵاتانەی بەشدارییان لە سێیەمین لووتکەی ھاوبەشی تورکیا و ئەفریقادا کردووە بەیەکەوە وێنەیان چرکاند.
سەرکردەکان بەر لە دەسپێکردنی دانیشتنی کردنەوەی فەرمیی لووتکەکە کە ھۆڵی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ کە بە ناوی "ھاوپشکی پتەوکراو لە پێناو خۆشگوزەرانی و بوژانەوە بەیەکەوە" ئەنجام دەدرێت، وێنەیەی بەکۆمەڵیان چرکاند.
جگە لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرکۆماری ھەریەک لە کۆنگۆی دیموکرات، رواندا، جیبۆتی، نێجیریا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، سۆماڵ، سیەرالیۆن، مۆریتانیا، گینێ بیساو؛ سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی لیبیا؛ سەرۆکوەزیرانی نێجیریا، ئەسیوپیا، جەزائیر؛ ژمارەیەک لە جێگرانی سەرکۆماری وڵاتان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەفریقا و چەندین بەرپرسی دیکەی وڵاتان وێنەی بەکۆمەڵیان بەیەکەوە چرکاند.