Barış Gündoğan
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیاند: ''پیرۆزبایی لەسەرکەوتنی خوشک و برایانی تورکی ئازەربایجان دەکەین کە خەباتێکی رەوایان کرد بۆ بەدەستهێنانەوەی خاکی خود کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لەژێر داگیرکاریدایە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی دڕندانەی ئەرمینیا''.
ئاکار لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە داگیرکاری قەرەباغ بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاکار رایگەیاند: ''پیرۆزبایی لەسەرکەوتنی خوشک و برایانی تورکی ئازەربایجان دەکەین کە خەباتێکی رەوایان کرد بۆ بەدەستهێنانەوەی خاکی خود کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لەژێر داگیرکاریدایە و کۆتاییهێنان بە هێرشی دڕندانەی ئەرمینیا. هەتا جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەو رێککەوتنی ئاگربەستەی واژووکراوە، رادەستکردنەوەی هەموو خاکە داگیرکراوەکان بە ئازەربایجان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئازەربایجانیمان''.