Ruslan Rehimov
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
باكۆ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ تۆماری كردووه پیرۆزبایی له سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه ئه‌ردۆغان و عه‌لیێڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی سوپای ئازه‌ربایجانیان له قه‌ره‌باغ كردووه.
عه‌لیێڤ به‌هۆی پشتیوانی سیاسی و مه‌عنه‌وی توركیا بۆ ئازه‌ربایجان له قۆناغی شه‌ڕدا جارێكی دیكه سوپاسی ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیای كرده‌وه.
ئه‌ردغانیش سوپای عه‌لیێڤی كرد به‌هۆی پێزانینی ئه‌و پشتیوانییه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئاستی باڵادا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر برایه‌تی و دۆستایه‌تی توركیا و ئازه‌ربایجان كرده‌وه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی بنكه‌ی هێزی ئاشتی پارێزی توركیا و رووسیا كرا كه به‌مه‌بستی چاودێریكردنی ئاگربه‌سته‌كه له قه‌ره‌باغ دروست ده‌كرێت و هه‌ردوولا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه باوه‌ڕیان وایه دروستكردنی ئه‌و بنكه‌یه ده‌بێته هۆی ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له ناوچه‌كه.