Murat Paksoy,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
١٠٠ رۆژ بەسەر کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقجی-دا تێپەڕدەبێت دوای ئەوەی ناوبراو رۆژی دووی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک کاروباری پەیوەست بە هاوسەرگیریی، سەردانی کۆنسولخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و، لەوێ بە شێوەیەکی رێکخراو کوژرا.
مژاری کوشتنی نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقجی کە یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و، رووداوەکانی دوای کوژرانی ناوبراو لە رۆژەڤی تورکیا و جیهاندا پێگەی خۆیان پاراستووە.
لەو ١٠٠ رۆژەی کە بەسەر تاوانی کوشتنەکەدا تێپەڕیووە، زانیاریی ئەوەی کە خاشقجی کەی لە کوێ و بە چ شێوەیەک کوژراوە ئاشکرابوون، بەڵام ئەوەی کە تەرمەکەی لە کوێیە، هێشتا دیار نییە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ لە تاوانەکە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە جێگری پێشووی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعوودیە، ئەحمەد عەسیری و راوێژکاری پێشووی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، سعوود قەحتانی، دەرکراوە.
ئەو پرۆژە یاسایەی کە شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان بە بەرپرسیاری تاوانی کوشتنی خاشقجی دادەنێت لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پەسەندکرا.
لە سعوودیە کە بە شێوەیەکی نەرێنی وەڵامی ئەو داواکارییانە دەداتەوە کە پەیوەستن بە دادگاییکردنی ئەو کەسانەی لە تاوانەکە تێوەگلاون لە تورکیا، سکاڵا لەسەر ١١ کەس تۆمارکراوە، دەست بە دادگاییکردنی ١١ کەس کراوە و، داوای لەسێدارەدانی پێنج کەسیان بەتاوانی تێوەگلان لە تاوانەکە دەکرێت.