Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
مێلبۆرن – AA
١٦ ملیۆن و ٤٢٤ هه‌زار و ٢٤٨ ده‌نگده‌ری ئوسترالی به‌مه‌به‌ستی دیاریكری ٤٦ه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، ده‌چنه سه‌ر سندوق.
ده‌نگده‌رانی ئوسترالی پۆل پۆل روو ده‌كه‌نه ئه‌و بنكانه‌ی ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران.
سێ ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئوسترالیا به‌رێوه ده‌چێت. به‌پێی دوا راپرسییهكان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارتی كرێكاران به دوو خاڵ به پێش پارتی لیبراڵی نیشتیمانی بكه‌وێته‌وه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكهێناوه.
پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا به دروشمه‌كانی ئابووری، زۆر وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ر و ئاسایشی سنوور و پارتی ئۆپۆزسیۆنیش به دروشمه‌كانی گرنگیدان به گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، كرێی كه‌م، هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن به دهنگپێدانیان پشتیوانی به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن.