Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
یه‌مه‌ن – AA
له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی له شارۆچكه‌ی قوتوبا-ی پارێزگای دالی یه‌مه‌ن روویدا ٨٠ چه‌كداری حوسی كوژران كه له نێویاندا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كه‌یشی تیادایه.
"September Net" كه ماڵپه‌ری سوپای یه‌مه‌نه رایگه‌یاند، هێزه سه‌ربازییه‌كان كه هێزه‌كانی خۆڕاگری گه‌ل پشتیوانیان ده‌كه‌ن به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان له پارێزگای دالی.
له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی له شارۆچكه‌ی قوتوبا روویدا كه له ژێر ده‌ستی حوسییه‌كان ده‌رهێندراوه‌ته‌وه ٨٠ چه‌كداری حوسی كوژراون كه فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی محه‌ممه‌د سهنهانی-یشان له نێودایه. هه‌روه‌ها چه‌ندین چه‌كداری دیكه‌ی حوسییه‌كانیش بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ده‌ست به سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێر، ئۆتۆمبێل، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حوسییهكاندا گیراوه.