Hüseyin Burak Demirer
09 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
پاڵەوانێتی وەرزی دووەمی تێنسی گراند سلام، کراوەی فەڕەنسا (رۆناڵد گارۆس)، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە دواخرا.
بە پێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن ماڵپەڕی رێکخستنەکانی پاڵەوانێتیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، پەڵەوانێتیەکە کە بڕیاربوو لە ٢٣ی ئایار-شەشی حوزەیران لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازبکرێت، دواخرا بۆ ٣٠ی ئایار-١٣ی حوزەیران. ئەوەش خراوەتەڕوو کە یارییەکانی هەڵاوێرکردنی یانەکان لە ٢٤-٢٨ی ئایار بەڕێوەدەچن.
ئاماژە بەوە کرا کە بۆ ئەوەی سنووردارکردنەکان کاریگەری نەخەنە سەر پاڵەوانێتیەکە، کە ئەوە جاری سێهەمە لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی کۆرۆناوە رادەگەیەندرێت، بڕیارەکە دەرکراوە.
رۆناڵد گارۆس کە بە گشتیی لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئایاردا دەستپێدەکات، لە ٢٠٢٠یشدا بەهۆی پەتاکەوە چوار مانگ دواخرا.