Tevfik Durul,Muhammed Ali Kamal
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئه‌سینا- AA
په‌رله‌مانی یۆنان رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئابووریی تایبه‌ت كه له‌نێوان وڵاته‌كه و ئیتاڵیادا سه‌باره‌ت به ده‌ریای ئایۆنی ئه‌نجامدراوه، په‌سه‌ند كرد.
له ده‌نگدانێكدا كه له په‌رله‌مانی یۆنان ئه‌نجامدرا، هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی نوێی ده‌سه‌ڵاتدار، گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، سیریزا و پارتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگیان به رێككه‌وتنه‌كه دا و هه‌ریه‌ك له پارته‌كانی كۆمۆنیستی یۆنان، چاره‌سه‌ری یۆنان و مهرا-٢٥ ده‌نگیان له دژی په‌سه‌ندكردنی دا.
دوای ئه‌وه‌یش كه پارتی سیریزا داوای كرد رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئابووریی تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ میسردا سه‌باره‌ت به ده‌ریای ناوه‌ڕاست واژووكراوه و له ده‌نگدانێكی ئاشكرادا په‌سه‌ند بكرێت، بڕیاردرا دواتر درێژه به كاره‌كانی په‌رله‌مان بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس دێندیاس له لێدوانێكدا له په‌رله‌مان گوتی: "له‌دوای ده‌ریای ئایۆنی له باشووری دوورگه‌ی كریت-یش، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له فراوانكردنی سنووره ئاوییه‌كان له شه‌ش میله‌وه بۆ ١٢ میل كردووه".
حكوومه‌تی ئه‌سینا رۆژی نۆی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و رۆژی هەشتی ئاب له‌گه‌ڵ میسر، رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئابووریی تایبه‌تی واژووكردبوو.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئابووریی تایبه‌ت له‌نێوان یۆنان و میسردا، رایگه‌یاندبوو "رێككه‌وتننامه‌ی به‌ناو سنوورداركردنی رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاته ده‌ریاییه‌كان كه واژووكردنی راگه‌یه‌نراوه، بۆ توركیا له‌جێی نه‌بوونه. ئه‌م تێگه‌یشتنه‌مان له‌ڕووی مه‌یدانیی و له‌سه‌ر مێزیش ده‌خه‌ینه‌ڕوو".