Adam Abu-bashal,Muhammed Ali Kamal
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئەبوجا- AA
له شه‌وێكدا رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له نێجیریا، ٧٥ كه‌سی كوشت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای لۆكاڵیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی بەرگریی له په‌رله‌مانی نێجیریا و سیناتۆر لە بازنەی ویلایه‌تی بۆرنۆ، عه‌لی ندومێ به‌شداریی له رێوره‌سمێكدا كردووه كه له شاری مایدوگوریی پایتەختی ویلایەتەکە، سازكراوه.
عه‌لی ندومێ له لێدوانێكدا باسی له‌وه كردووه، رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له ناوچه‌ی گوۆزا له شه‌وێكدا، ٧٥ كه‌سی به‌ساڵاچووی كوشتووه.
عەلی ندومێ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆكۆ حه‌رامه‌وه، دانیشتوانی گوۆزا له مه‌ترسییدان و رایگه‌یاندووه "ته‌نانه‌ت من وه‌ك سیناتۆرێك، هێشتا ناتوانم بچمه گوۆزا چونكه پارێزراو نییه. هه‌موو رۆژێك به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌كوژرێن. هێزه ئه‌منییه‌كانمان هه‌رچییه‌كیان له‌ده‌ستبێت، ده‌یكه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره".
ناوبراو باسی له‌وەیش كردووه كه جگه له هێرش و په‌لاماره‌كان، دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌ره‌وڕووی برسێتیی بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بێت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌بن، دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت.