İlkay Güder,Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فڕانسیس، باسی له بابه‌تی قودس كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی قودس تاوتوێكراوه و، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی پێگه‌ی قودس كه كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه و، بهگرنگزانراوه هه‌نگاوی هه‌ڵه له‌و باره‌یه‌وه نه‌گیرێته به‌ر.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فڕانسیس ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی دژ به‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌كرا و، له ده‌نگدانی 21ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به 281 ده‌نگ به‌رامبه‌ر نۆ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا مایه‌ی خۆشحاڵیه.
ئه‌ردغان و پاپا فرانسیس باسیان له گرنگی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كرد بۆ پاراستنی پێگه‌ی قودس كه بۆ هه‌رسێ ئایینه ئاسمانییه‌كه پیرۆزه. هاوكات هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو له داهاتوودا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان و پاپا فرانسیس هیوایان خواست ساڵی 2018دا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ببێته ساڵی ئاشتیی، ئارامی و خۆشگوزه‌رانی.