Dildar Baykan
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به پیرۆزباییكردن كه ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگرتنی كۆیلایه‌تی له ئه‌مریكا له ١٨٥٦، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای كردنه "پشووی فیدڕاڵی"ی ١٩ی حوزه‌یران ده‌ربڕی.
بایدن له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی سه‌رنجی خسته سه‌ر مێژووی كۆیلایه‌تی له ئه‌مریكا و گوتی: "كۆمه‌ڵگا مه‌زنه‌كان ئازاربه‌خشترین یاده‌وه‌رییه‌كانیان نادیده ناگرن. كۆمه‌ڵگا مه‌زنه‌كان هه‌ڵنایه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانیان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه".
بایدن ئاماژه‌ی به خزمه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵی ره‌شپێسته‌كان كرد له وڵاته‌كه‌ی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زۆر كار پێویسته ئه‌نجام بدرێت له‌باره‌ی مێژووی كۆیلایه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌كانی.
له دوای گوته‌كانی بایدنه‌وه هه‌موو ساڵێك ١٩ی حوزه‌یران ده‌كرێته پشووی فیدڕاڵی. پێشتر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
١٩ی حوزه‌یرانی ١٨٦٥هوه كۆیلایه‌تی به ته‌واوی له ئه‌مریكا هه‌ڵگیراوه.