Ebru Şengül Cevrioğlu
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
ئیزمیر - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٧٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٣ دۆلار و ٠٣ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٩وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٦ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٧٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٠ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٧١ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٤٢ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بۆ ٧٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.