Mohammed Baqi Hussein
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی پلانی باشتركردنی ژێرخانی وڵاته‌كه‌یدا، پێشنیازی كردووه هاتوچۆی ئاسمانیی ئه‌مریكا تایبه‌تمه‌ند بكرێت.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی، تره‌مپ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به هه‌فته‌ی "ژێرخان" راگه‌یاند.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی كۆن بووه و ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا ژێرخانی هاتوچۆی ئاسمانی به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن نوێ بكاته‌وه و پێشنیازی كرد، پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ئاسمانی بدرێته كۆمپانیایه‌ك كه ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سوودی نه‌بێت له پڕۆژه‌كه‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌ی زیاتر لە 50 ساڵه له ژێرخانی هاتوچۆی ئاسمانیی ئه‌مریكا خزمه‌ت ده‌كات و كاتێك بنیاتنراوه كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار گه‌شتیار له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه گه‌شتیان ئه‌نجامداوه. به‌ڵام ئێستا له یەک ملیار گه‌شتیار نزیكبوونه‌ته‌وه.
هاتوچۆی ئاسمانیی ئه‌مریكا ساڵانێكه به هۆی چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك دواكه‌وتنه‌وه ده‌ناڵێنێت و تره‌مپ رایگه‌یاندووه، به هۆی دواكهوتنهكانهوه ساڵانه وڵاته‌كه‌یان ملیارەها دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.