Erbil Başay,Hemın Othman Mohammed
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
به‌رلین - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئورسولا ڤۆندیر لیون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا تاوتوێی بارودۆخی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ن له بنكه‌ی ئینجیرلیک و، په‌یوه‌ست ده‌بن به بریاره‌كه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی، لیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بنكه‌ی ئینجیرلیک گونجاوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، به‌ڵام ئه‌وه مایه‌ی قبووڵكردن نییه كه په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی نه‌توانن سه‌ردانی سه‌ربازان بكه‌ن.
لیون گوتی: "ئێمه ئێستا به‌یه‌كه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بینین كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌یگرینه‌به‌ر و، بریار ده‌ده‌ین"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئاماده‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له ئینجیرلیک .
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا لیون، باسی له‌وه‌یشكرد كه بنكه‌ی ئاسمانیی ئهلئهزرهتی ئه‌رده‌ن جێگره‌وه‌یه و، پادشای ئه‌رده‌ن شا عه‌بدوڵڵا پشتیوانیان ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه.
لیون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 280 سه‌ربازدا له ئینجیرلیک 10 تۆن پێداویستیان هه‌یه كه ئه‌وه‌یش پێویستی به‌نزیكه‌ی 200 كۆنته‌ینه‌ر هه‌یه بۆ گواستنه‌وه و، گوتی: "به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه به فڕۆكه ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سیگمار گابرێل، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌رله‌مانی فیدراڵی بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له ئینجیرلیک و، گوتی: "قۆناغی كشانه‌وه له ئینجیرلیک ئه‌م هه‌فته‌یه، یان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات".