Abdullah Shukur
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئیدلیب
پێشێلکاری ئاگربەستی رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی پشتیوانانی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرەکانی شەڕ بەدەستیکەوتووە، سوپای ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی پشتیوانانی لە دوینێ ئێوارەوە بە چەکی قورس ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ھێزەکانی رژێم ھێرشیان کردە سەر ئەم ناوچانە:
-شارەدێی خان ئەسیل و شارۆچکەیی ئەتاریبی سەر بە پارێزگای حەلەب.
-گوندی ئەلکەبیری ناوچەی حەلفایەی سەر بە پارێزگای حەما
-ناوچەی حۆلا و گەڕەکی وایەری سەر بە پارێزگای حومس
-شارەدێیەکانی ئەلناجیە و باداما، شارۆچکەی جسرولشوگەری سەر بە پارێزگای ئیدلیب.
-شارەدێی ھەرزەمە و شارۆچکەی دومای سەر بە پارێزگای دیمەشق.
-سەرتاسەری پارێزگای دەرعا
لە لایەکی دیکەش فڕۆکە جەنگییەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەی چیای کورد لە پارێزگای لازقیە و شارۆچکەی ئەتاریب، شارەدێیەکانی کەفەر کار، ئەلمینتار و بەنان ئەلحاس لە دەشتاییەکانی باشووری پارێزگای حەلەب.
لە پاڵ ئەمەش لە ھێرشەکانی سوپای رژێم بۆ سەر شارەدێی کەفر دایلی سەر بە پارێزگای حەلەب، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ھاوکات پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە دۆڵی بارادا لە دەشتایەکانی رۆژئاوای دیمەشق رایانگەیاند کە بە دوو بۆمبی بەرمیلی چوار ھێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکە.
رێککەوتنی ئاگربەست لە سووریا چەند رۆژێک پێش ئێستا بە پاڵپشتی ھەردوو وڵاتی رووسیا و تورکیا دەستەبەرکرا.