Mahmut Geldi
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
به‌یروت – AA
ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارییه‌ی له باشووری لوبنان دوو كوژراو و سێ بریندار لێكهوتهوه، به‌هۆی ره‌وانه‌كردنی هێز له‌لایه‌ن سوپای لوبنانه‌وه كۆتایی پێ هات.
میدیای لوبنان بڵاوی كرده‌وه گه‌نجان كاردانه‌وه‌یان نیشان داوه به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل كاتێك هه‌وڵیان ده‌دا له میانی چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به عاشورا له ناوچه‌ی خالده دروشم هه‌ڵبواسن.
ئه‌م لێكتێنهگهیشتنهش پێكدادانی چه‌كداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئاكامدا ه. م. غۆسن كه هاووڵاتییه‌كی سوورییه و له خێڵه عه‌ره‌به لوبنانییهكانه له‌گه‌ڵ م. خادون گیانیان له‌ده‌ست داوه هه‌روه‌ها سێ كه‌سیش له خانه‌واده‌ی غۆسن بریندار بوون.
وێڕای ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازیش له‌لایه‌ن سوپای لیبیاوه كه‌چی به‌هۆی ئاگربه‌ردانه ژماره‌یه‌ك فرۆشگا و كۆگا له خالده پێكدادانه‌كه ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.
له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی شاری عهككار له باكووری ئه‌و وڵاته وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ خێڵه عه‌ره‌به‌كان، ژماره‌یه‌ك رێگا داخران.
- چوار كه‌س ده‌ستگیر كراون
ئه‌م رووداوانه كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌یروت و شاری سه‌یدا له باشووری لوبنان روویان دا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی چڕ له‌لایه‌ن سوپاوه كۆتایی‌یان پێ هێندرا.
سوپای لوبنان له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له رووداوه‌كه‌دا چوار كه‌س ده‌ستگیر كراون كه دووانیان هاووڵاتیی سوورین و ته‌واوی ئه‌وانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له رووداوه‌كه گلاون.
- لێدوانی بزووتنه‌وه‌ی موسته‌قبه‌ل
بزووتنه‌وه‌ی موسته‌قبه‌ل'ی سووننه‌ش كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ئیدانه‌ی ئه‌و گرژی و پێكدادانه‌ی كرد و داوای له خێڵه عه‌ره‌به‌كان كرد ئارام بگرن و به پێویستیشی زانی رێگه به‌وانه نه‌درێت كه ده‌یانه‌وێت ئاشتی و ئارامی له لوبنان تێك بده‌ن.
حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له‌مباره‌یه‌وه تاكوو ئێستا هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.