Ethem Emre Özcan,Ömer Koparan
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
عەفرین - AA
لە شارۆچکەی عەفرین-ی باکووری سووریا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەکە تەقییەوە.
لە پەلامارە تیرۆریستییەکەدا پێنج هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ١٠ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
لە ئێستاشدا بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکە و مەترسی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش دوای لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە پێیان وایە کە پەلامارەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە ئەنجام دراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە چوارچێوەی هەڵمەتی چڵە زەیتوون لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ دا ناوەندی شارۆچکەی عەفرین لە تیرۆریستانی پەکەکە/ یەپەگە پاککرایەوە.