Heman Hussein Yaseen
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
هه‌ولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كاته‌وه.
دیکۆتینی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵی تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پێشمه‌رگه هاوبه‌شی هێزی فه‌ڕه‌نسایه و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئۆلیڤیێ دیکۆتینی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین دا، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له رووی مهشقپێكردنهوه.
کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، له تویته‌كه‌یدا نوسیوویه‌تی: "پێشمه‌رگه هاوبه‌شی ئێمه‌ن له جه‌نگی دژ به داعشدا، سه‌نته‌ری قه‌یرانه‌كان و پشتیوانی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌ورووپا و كاروباری ده‌ره‌وه، پاڵپشتی مه‌شقه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین".