Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئەلباب – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له ئەلباب لانیكه‌م ١٤ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
له شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی شارۆچكه‌ی ئەلباب كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆریستیان پاككراوه‌ته‌وه، بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
له ئاكامی پەلامارەكهدا، ١٤ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌ش برینداربوون كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودا بوون.
تیمه‌کانی ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی تەقینەوەكه كران و برینداربووانیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌كان.

تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مه‌ده‌نییانه بدۆزنه‌وه و رزگار بكه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی بینا داڕووخاوه‌كان.
مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانییانی تەقینەوەكه زیاتر ببێت.
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشت.

له ئاكامی پەلامارەکەكی پێرێشدا لە ئەلباب كه كرایه سه‌ر خاڵێكی هێزه ئه‌منییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌یش برینداربوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام درابێت.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به‌رده‌وامه له داگیركردنی ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج، زوو زوو ناوچه‌كانی ئەلباب، عه‌زاز، جه‌رابلوس و عه‌فرین ده‌كاته ئامانج و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.