Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ – AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ناوچەکە لە سەروویانەوە چەکی ناوەکی کۆریای باکوورەوە دوان.
ناوەندی راگەیاندنی کرێملین رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ناوچەکە لە سەروویانەوە چەکی ناوەکی کۆریای باکوورەوە دوان.
کۆشکی سپیش لە راگەیەندراوێکدا سوپاسی پوتینی کرد کە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ترەمپەوە گوتبووی: "بەرزبوونەوەی بۆرسەکانی ئەمریکا دەرخەری متمانەی بازاڕە بە سەرۆک".
رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆی پایتەخت، پوتین ئاماژەی بەوە دا کە ترەمپ لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سەرکەوتنی گرنگی بەدەست هێناوە و گوتبووی: "بەتایبەتی لە گەشەکردنی بازاڕی ئەمریکا ئەوە دەبینین. زیادبوونی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووری ئەمریکا ئاماژەیە بۆ کارکردنی ترەمپ بە باشی".