Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
دەنگۆی ئەوە هەیە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس بەهۆی ئەو کاردانەوانەى لە ئەنجامى بڕیاری سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دروستبووە، سەردانەکەی کە بڕیاربوو رۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم بۆ هەریەک لە میسر و ئیسرائیل ئەنجامیبدات، دواخراوە.
کاربەدەستانی ئەمریکا کە لێدوانیان بۆ میدیای وڵاتەکەیان داوە، ئاماژەیان بەوەکرد بەهۆی پێویستی بوونی مایک پێنس لە واشنتۆن لەکاتی دەنگدان لەسەر یاسای باج کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ناوبراو سەردانەکەی بۆ ناوچەکە دواخستووە.
بڕیاربوو دواى بڕیارەکەى ترەمپ لەبارەى قودسەوە، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، مایک پێنس سەردانى ئیسرائیل بکات و لە پەراوێزى سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە (کنێست) گوتارێک پێشکەش بکات.
لەپاڵ ئەوەی روون نییە کەی پێنس سەردانەکە ئەنجامدەدات، لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەمریکیدا بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوەدەکرێت سەردانەکە ''چەند رۆژێک'' دواخراوە.