Şerife Çetin,Aladdin Mustafaoğlu
08 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2025
نیویۆرک ــ AA
نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دمیتری پۆلیانسکی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە بە تەواوی، بە ھەنگاوێکی ھەڵە لەقەڵەمداو و رایگەیاند کە ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل، پێشێلکردنی سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
دمیتری پۆلیانسکی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە بە تەواوی گوتی: "بێ گومان ئەو پلانە، ھەنگاوێکی ھەڵەیە و ئێمە ئەو جۆرە چالاکییانە ڕەت دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل، پێشێلکردنی سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
جەختی لەوەش کردەوە کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ململانێیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، جێبەجێکردنی بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتییە.