Murat Temizer
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
وارسۆ - AA
تا ٣٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە روویان لە پۆڵەندا کردووە، ٩،٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دەستپێکی جەنگی ئۆکراینا-رووسیاوە تا ئێستا، شەپۆلێکی چڕی کۆچ روویداوە.
لە تویتەکەدا باس لەوە کراوە کە تەنها دوێنێ لە ئۆکرایناوە، ٢٢ هەزار و ٧٠٠ کەس روویان لە پۆڵەندا کردووە و هاتووە: ''لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە هاتوونەوە پۆڵەندا گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و ٥١٠ هەزار کەس''.
بەپێی ئەو داتایانەی خراونەتەڕوو، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینیانەی پۆڵەندایان جێهێشتووە، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٦٦٠ هەزار کەس.