Murat Başoğlu
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
پێشاور – AA
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو مزگەوتێکی شاری پێشاور پایتەختی ھەرێمی خەیبەر پاختنخوا باکووری رۆژئاوای پاکستان، ١٧ کوژراو و ٩٠ برینداری لێکەوتەوە.
بەرپرسانی ئەمنی لە پاکستان رایانگەیاندووە کە ئەمرۆ دووشەممە لە میانی نوێژی نیوەرۆدا، خۆکوژێک لە ریزی پێشوەی نوێژخویاناندا لە مزگەوتیکدا لە شاری پێشاور خۆی تەقاندووەتەوە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی نەخۆشخانەی لیدی ریدینگ لە پێشاور، محەمەد عاسم بە کەناڵی "Geo News"ی پاکستانی راگەیاندووە کە بەپێی ئەوەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەکەیاندا تۆمار کراوە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ١٧ کەس کوژراون و ٩٠ی دیکەیش برینداربوون.
باسی لەوەش کردووە کە برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنی تەقینەوەکە، زیانی زۆری بە مزگەوتەکە گەیاندووە.