Murat Özgür Güvendik
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
جۆهانسبێرگ- AA
دوای ئه‌وه‌ی له پارێزگای گواتینگ سه‌ربه كۆماری ئه‌فریقای باشوور، به سكێك ١٠ منداڵی بوو، گۆسیام تامارا سیتهۆڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی منداڵبوونی به یه‌ك سك تۆماركرد و ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی دامه‌زراوه‌ی میدیای نیشتمانیی IOL News، گۆسیام تامارا سیتهۆڵ ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه و نازناوی "ئه‌و دایكه‌ی به سكێك زۆرترین منداڵی بووه"ی له حه‌لیمه سیسێ سه‌ندووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حه‌لیمه له مانگی رابردوودا له مه‌غریب به سكێك نۆ منداڵی بوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئه‌و دایكه حه‌وت كوڕ و سێ كچی به یه‌ك سك بووه و منداڵه‌كانی له دۆخێكی ته‌ندروستی باشدان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه گۆسیام تامارا سیتهۆڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی دوو كچی دووانه‌ی دیكه‌ی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانن.
سیتهۆڵ له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كانی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سه‌رسووڕمانی خۆی نیشاندا.
ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كه به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی سۆنه‌ر بۆیان ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕێی هه‌شت منداڵ بووه به‌ڵام هێنانه دنیای ١٠ منداڵ بۆ خۆیشی سه‌خته باوه‌ڕی پێبكات.
لای خۆیه‌وه پرۆفیسۆر دكتۆر دینی ماوێلا، كه هاوكات جێگری راگری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی ئێفاكۆ ماكگاتۆ-یه، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مه دۆخێكی ئێجگار ده‌گمه‌نه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به گشتیی له چاره‌سه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به پیتاندنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
دكتۆر دینی ماوێلا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ماوه‌ی دووگیانی مه‌ترسیداره‌وه كه پێیدا تێپه‌ڕیون، كۆرپه‌له‌كانی سیتهۆڵ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو له به‌شی منداڵی نه‌به‌كام به‌سه‌رده‌به‌ن.