Lejla Biogradlija,Sanela Crnovrsanin
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
سەراییڤۆ - AA
میکانیزمی نێودەوڵەتیی راپەڕاندی کارە تەواونەکراوەکان سەربە دادگای سزا نێودەوڵەتییەکان کە لە شاری لاھای ھۆڵەندایە و سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە، بڕیاری بەندکردنی ھەتاھەتایی راتکۆ ملادیچ-ی پەسەندکرد، بەھۆی کۆمەڵکوژیی بۆسنییەکان و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەی سەرکردەی پێشووتری سربەکانی بۆسنە، راتکۆ ملادیچ کە لە ساڵی ٢٠١٧دا سزای زیندانیی ھەتاھەتایی لەلایەن دادگای پێشووی سزا نێودوەڵەتییەکانی یوگۆسلاڤیا بەسەردا سەپێنرابوو، ئاشکرا کرا.
جگە لەوەی میکانیزمی نێودەوڵەتیی راپەڕاندی کارە تەواونەکراوەکان لە دادگای سزا نێودەوڵەتییەکان سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، زیندانیی ھەتاھەتایی پێشتر سەپێنراوی بەسەر ملادیچ-دا، پەسەندکرد، ھاوکات داواکاریی ناوبراو بۆ تێھەڵچوونەوە لە دۆسیەکەدا رەتکرایەوە.
دادوەرانی دادگای تەمییز بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تاوانانی کە ملادیچ ئەنجامیداون، فەرمانیان کرد بەوەی ھیچ گۆڕانکارییەک لە سزای زیندانیی ھەتاھەتایی سەپێنراو بەسەریدا، نەکەن.
ملادیچ لە کۆی ١١ ماددەی ئەو تۆمەتنامەیەی کە لە دژی ئامادەکرابوو، لە ١٠یاندا تاوانبار کرا.
بەوشێوەیەش بەرپرسیارێتیی ھەریەک لە کۆمەڵکوژیی سرێبرێنیتسا و گەمارۆدانی سەراییڤۆ و تاوانی جەنگی جۆراوجۆر خرایە ئەستۆی سەرکردەی پێشووتری سربەکان، راتکۆ ملادیچ کە لە جەنگی نێوان ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٥دا فەرماندەیی سربەکانی دەکرد.