Sarp Özer
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە بارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا بۆ ناساندنی ناوچەی قەرەباغ بە "کۆماری قەرەباغ" رایگەیاند کە "فەڕەنسا، جارێکی دیکەش ئەوەی نیشاندایەوە کە لە پرسی ناوچەی قەرەباغ بەشێکە لە کێشە نەک چارەسەر".
خولوسی ئاکار لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەروەها باسی لە رێککەوتننامەیەکی نێوان ئەفغانستان و ئیمارات بۆ ئەنجامدانی کارەکانی فڕۆکەخانەی حامد کارزای کرد و گوتی: "پێمانوایە لەڕووی یاسایی و ئۆپەراسیۆنەوە پێویستە چاو بەو رێککەوتننامەیەدا، بخشێندرێتەوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا، ئاماژەشی بە پشکنینی نایاسایی کەشتییەکی تورکی لە دەریای ناوەڕاستدا کرد و لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا-ی لەو بارەیەوە وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی دەزانن کە رەوشەکە پێشێلکردنی یاسایە، هەوڵ دەدەن تاوانەکە بخەنە ئەستۆی یەکتر''.