Ramal Abdullah Mahmood
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
قودس – AA
یەکێتی ئەورووپا کاردانەوەی خۆی نیشاندا بەرامبەر رووخاندنی سێ قوتابخانەی فەڵەستینییەکان لە قودس و کەرتی رۆژئاوا لە لایەن حکوومەتی ئیسرائیل.
نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەورووپا لە رامەڵڵا و قودس رایگەیاند "هەموو قوتابییەک مافی ئەوەی هەیە لە ئاشتی و ئاسایشپارێزراویدا بخوێنێت. ئەرکی سەرشانی وڵاتان ئەوەیە دڵنیایی بدەن بە قوتابیان بۆ ئاسایشپارێزراوی قوتابخانەکان و رێزیان لێ بگرن".
لە راگەیەندراوەکە تیشک خراوەتە سەرە ئەوەی بەر لەوەی ئیسرائیل قوتابخانەکان بڕوخێنێت دەستی بەسەر کەلوپەلی قوتابخانەکاندا گرتووە کە بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ پێویستە دەستبەرداری ئەو جۆرە لە سیاسەتکردنە بهێنێت و چیدیکە ماڵ و موڵکی فەڵەستینییەکان زەوت نەکات.
هێزەکانی ئیسرائیل دووشەممەی رابردوو دەستیان بەسەر کەلوپەلی سێ قوتابخانەدا گرت لە قودس و کەرتی رۆژئاوا، دواتر بە پاساوی "بێمۆڵەتی" تەلاری قوتابخانەکانیان رووخاند.