Muhammet Ali Kemal
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
قاهیرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسییەوە کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆماری میسرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی پێنج شەممە پەیوەندیی بە عەبدولفەتاح سیسییەوە کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ''لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئەمریکا کراوەتەوە و ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە کە گرنگیی بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەدەن و تیشکی خستووەتە سەر تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە رێگەیان لەوبارەیەوە''.