Dmitri Chirciu
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
مۆسکۆ – AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ سزا نوێکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر رووسیا بە "بێمانا" لەقەڵەم دا.
دمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت لەبارەی پاکێجی دەیەمی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر رووسیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا، تاتیانا مۆسکالکۆڤا کە گرنگی بە گۆڕینەوەی دیلەکان دەدات ناوی خراوەتە لیستی سزاکانەوە، گوتی: "بێگومان تەواوی ئەمانە بێمانان. دیار نییە ناوی کێ دەخەنە لیستەکەوە، ئەوانەی هیچ پەیوەندییان بە بابەتەکەوە نییە دەخرێنە لیستەکەوە. خستنە لیستی سزاکان نابێتە هۆی هەراسانکردنی ئەو کەسانە".
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ لە بارەی پلانی چین-یشەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراینا بە رێگاچارەی ئاشتییانە، گوتی: "هەر جۆرە دەستپێشخەرییەک کە ببێتە مایەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگای ئاشتییانە شایستەی گرنگی پێدانە".
دمیتری پێسکۆڤ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی لایەنەکان هەڵسەنگاندن بۆ پلانەکە بکرێت، ئاماژەی بەوە دا کە ئەمەیش کاتێکی باشی دەوێت.