Zafer Fatih Beyaz
18 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دەروازەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە زێلێنسکی کرد.
لە میانی پێشوازیەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و زێلێنسکی لەبەردەم ئاڵاکانی تورکیا و ئۆکراینا وێنەیان گرت.
لە پێشوازیەکەدا کە بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، ئاکیف چاغتای کڵچ ئامادەبوون.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی، سەرکۆمار ئەردۆغان و زێلێنسکی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان دەکەن و، پاشان ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکان و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووانی هاوبەش ساز دەکرێت.