Mert Davut,Hülya Ömür Uylaş,Ayşe Böcüoğlu Bodur,Seda Tolmaç,Muhammed Kılıç
18 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی نووسینگەی دارایی لە سەرۆکایەتی کۆمار، گۆکسەل ئاشان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەییە، بەشداری لەو سیستەمە دارییەدا بکات کە حکوومەتی ئێستای سووریا ھەوڵدەدات دایمەزرێنێت.
گۆکسەل ئاشان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوتی: "حکوومەتی سووریا بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی تایبەت بە خزمەتگوازرییەکانی بانکی و دیجیتاڵی، دەتوانێت سوود لە ئەزموومەنی تورکیا وەربگرێت".
ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی سووریا لە ڕێگای پەشت بەستن بە سیستەمێکی دارایی ھاوشێوەی سیستەمی دارایی تورکیا، دەتوانێت لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ، خزمەتگوازییەکان لە بواری بانکی و دیجیتاڵییەکاندا پێشکەش بکات لە کاتێکدا ئەو کارە بە ئامرازە کۆنەکان، ٢٠ ساڵ دەخایەنێت.

جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بەپێی ڕێنماییەکانی سەرکۆمار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئامادەییە بەشداری لەو سیستەمە دارییەدا بکات کە حکوومەتی ئێستای سووریا ھەوڵدەدات دایمەزرێنێت.
