Aydoğan Kalabalık,Rewa Mahmut Hasan
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
قاهیرە - AA
کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لەسەر پرسی قودس لە قاهیرەی پایتەختی میسر، بەڕێوەدەچێت.
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت رایگەیاند کە بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە هەژمار ناکرێت.
ئەبوغێت گوتی: "باشترین کاردانەوە بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ، ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستینی قودسی رۆژهەڵاتە. کیانی قودس لە رێگەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانەوە پارێزراوە. هەر لە رێگەی ئەو بڕیارانەوە دان نراوە بەوەی کە قودس لەژێر داگیرکاریدایە و سەروەری دەوڵەتی داگیرکەر بوونی نییە تیایدا. دان نانی ئەمریکا بە قودس وەک پایتەختی داگیرکاری، کیانی قودس ناگۆڕێت".
ئەبوغێت داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە باڵیۆزخانەکانیان نەگوازنەوە بۆ قودس.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئوردن بەرێوەدەچێت و ١٨ وڵاتی عەرەبی لە رێگەی وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی وەزیرانی دەرەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.