Rewa Mahmut Hasan
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
پاریس - AA
دەستەی بەرێوەبردنی رێکخراوی یونسکۆ دەنگی دا لەسەر پرۆژە بڕیاری ناساندنی ئیسرائیل وەک هێزێکی داگیرکەر.
ڕێکخراوی پەروەردە و زانست و کولتووری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراوە بە (یونسکۆ)٢٠١ هەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پاریس بەڕێوەبرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر پرۆژە بڕیارێک کە لەلایەن جەزائیر، میسر، لوبنان، مەغریب، عوممان، قەتەرو سودان ئامادە کرابوو.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا قودس وەک شاری پیرۆزییەکانی موسەوییەکان و مەسیحی و موسوڵمانان ناسێنراوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە و لەلایەن هەمان وڵاتەوە هەوڵی گۆڕینی پێکهاتەی ئەو شارە پیرۆزە دەدرێت.
لە دەنگدانەکەدا ٢٢ وڵات دەنگی بەڵێیان دا کە هەریەک لە بەرازیل و رووسیا و سوید لەنێویاندا بوون و ١٠ وڵاتی دیکە لەوانە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندایان لەنێودایە، دەنگیان لە دژی پرۆژە بڕیارەکە دەنگیان دا و ٢٣ وڵات لەوانە فەرەنسا، ژاپۆن، ئیسپانیا، ئەرجەنتین دەنگی پوچەڵیان بەکارهێنا.