Şerife Çetin
31 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2023
نیۆیۆرک - AA
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی گابۆن دەکەن و نیگەرانیشی لە دۆخی ئەو وڵاتە دەربڕی.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، جۆن کێربی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە یارمەتیدەری خەڵکی ناوچەکە و دانیشتوانی گابۆن بەردەوام دەبێت و لە نزیکەوە ئیشیان لەگەڵ دەکات بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی.
کێربی ڕاشیگەیاند: "لە نزیکەوە چاودێری کودتای سەربازیی گابۆن دەکەین و نیگەرانین لە پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە و بەو کاردانەوانە دەڕوانن کە بە هۆی کودتاوە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوە کە ئایا ئەو "رەوتە" لە ناوچەکە بوونی هەیە یان نا؟ گوتی: "ئەوە جێی نیگەرانییە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەنگاوی خراپ دەنێن، بەڵام جارێ زووە کە ئەوە بە 'ڕەوت' ناو ببەین".
- کودتای گابۆن
لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە گابۆن، گرووپێک سەرباز هەڵیانکوتایە سەر بینای تەلەڤيزیۆنی نیشتمانیی و دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتیان ڕاگەیاند.
گرووپێک سەرباز هەڵیکوتایە سەر بینای تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی و دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەناوەی گرووپێک سەرباز بڵاوکراوەتەوە، رۆژی ٢٦ی مانگ بڵاوکرایەوە باس لەوە کراوە کە هەڵبژاردن هەڵوەشاوەتەوە و سنوورەکانی وڵات داخراون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''وەک هێزەکانی بەرگریی و ئاسایش، لە لیژنەی نۆژەنکردنەوە و ڕاگوزەری دامەزراوەکاندا یەکمان گرتووە. بەناوی گەلی گابۆنەوە کۆتایی بە ڕژێمی ئێستا دەهێنین و بڕیارمانداوە بەرگریی لە ئاشتیی بکەین''.
لە گابۆین کە وڵاتێکی ئەفریقای ناوەڕاستە و زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەری تۆمارکراوی هەیە، کۆتایی هەفتە هەڵبژاردنی تێدا کرا بەمەبەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی ناوخۆیی، ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی و سەرکۆماری داهاتوو.
سەرکۆماری گابۆن، عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا (٦٤ ساڵ)، لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەسەڵاتی لە عومەر بۆنگۆ ئۆندیمبا-ی باوکی وەرگرت کە زیاتر لە ٤١ ساڵە ئەو دەوڵەتە بەڕێوەدەبات و، بەو هەڵبژاردنەی کۆتایی هەفتە کرا ئەوە سێیەم جار سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
لەکاتێکدا پاش هەڵبژاردنەکە کە هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوام بوو، ئینتەرنێت سنووردارکرا، ئەوەیش حکوومەتی ڕووبەڕووی ڕەخنەی قورس کردەوە.
لە کاتەکانی کۆتایی دەنگداندا، بەهۆی توندوتیژییەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، کە بووە جێی نیگەرانیی و ڕەخنەی ئۆپۆزسیۆن.
سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، ئۆندۆ ئۆسا، لە پاش دەنگدان بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە.