Cankut Taşdan
05 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە ئەو پێداویستیە تەندروستییانەی بۆ لێقەوماوان لە غەززە ئامادەکرابوون، دوێنێ لە ڕێگەی فڕۆکەی جۆری A400M ەوە گەیەندراونەتە ئوردن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا دیمەنی بارکردنی پێداویستییەکانی بۆ ناو فڕۆکەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو پێداویستیە تەندروستییانەی بۆ خوشک و برایانی غەززەییمان ئامادەکرابوون، لە ڕێگەی ١٢هەمین بنکەی سەرەکی گواستنەوە لە قەیسەریەوە بە فڕۆکەی جۆری A400Mەوە گەیەندرانە ئوردن".