Hakan Çopur
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سیناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكی، لیندسی گراهام ده‌نگدانی سه‌ر پرۆژه بڕیارێكی بلۆك كرد كه پێشنیار ده‌كات رووداوه‌كانی ئه‌رمه‌نی ساڵی ١٩١٥ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه وه‌ك ''جینۆساید'' بناسرێت.
له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، سیناتۆری دیموكراته‌كان، بۆب مینیندیز داوای كرد ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێك بكرێت كه پێشنیار ده‌كات به‌ناو ''جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی به فه‌رمی بناسرێت''.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، سیناتۆری كۆماریخواز گراهام، دژه بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه خسته‌ڕوو و ده‌نگدانه‌كه‌ی بلۆك كرد.
- ''ده‌بێت سیناتۆره‌كان دووباره مێژوو بنووسنه‌وه''
گراهه‌م له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ''كه‌مێك پێش ئێستا گفتوگۆم كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له سووریا رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا. ئومێده‌وارم توركیا و ئه‌رمینیا بتوانن كۆببنه‌وه و ئه‌و كێشه‌یه (رووداوه‌كانی ١٩١٥) تاوتوێ بكه‌ن. ده‌بێت سیناتۆره‌كان دووباره مێژوو بنووسنه‌وه''.
هه‌روه‌ها گراهام باسی له‌وه كرد كه به تێڕوانین له داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی داوه نه‌وه‌ك به تێڕوانین له رابردوو.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج، ئه‌و بڕیاره‌ی گراهام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له به‌شداری كردنی دێت له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک سیناتۆری كۆماریخوازه‌كان له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان.
له‌و ده‌نگدانانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێن له‌سه‌ر پرۆژه‌كان، هه‌ر سیناتۆرێک ده‌توانێت دژه بۆچوونی خۆی بخاته‌ڕوو و بلۆكی ده‌نگدانه‌كه بكات.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له ده‌نگدانێكدا له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامیدا پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه رووداوه‌كانی ئه‌رمه‌نی ساڵی ١٩١٥ی وه‌ك ''جینۆساید'' ده‌ناسێنێت.
پرۆژه یاساكه كه له مانگی نیساندا له لایه‌ن نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئادام شیف-ه‌وه پێشكه‌شكرا، به ٤٠٥ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر ١١ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
لای خۆیه‌وه توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی به ''پووچ'' له‌قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه په‌سه‌ند نه‌كراوه.