Eşref Musa
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
گرێ سپی - AA
لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپی (تەل ئەبیەز)ی باکووری سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دایە، شەش سڤیل گیانیان لەدەستدا کە سێیان منداڵن و حەوت سڤیلیش برینداربوون.
شارۆچکەی گرێ سپی کە لەوەو پێش لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانی لیبیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە تیرۆریستان پاککرایەوە، تەقینەوەیەک لە ناوەندی ئەو شارۆچکەیە روویدا.
لە ئاکامی تەقینەوەیەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەش سڤیل گیانیان لەدەستداوە کە سێیان منداڵن و حەوت سڤیلیش برینداربوون.
بەھۆی ئەوەی باری تەندروستی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە، رەوانەی تورکیا کراون.
لە دوای تەقینەوەکە، ھێزەکانی ئەمنی خۆجێی لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی رووداوەکە کردووە و جەختیان لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە کردووەتەوە.