Abdullah Shukur
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
ئەمڕۆ ئاگری نێو ناوندی کارەبای شاری نەجران كە بەهۆی هێرشی مووشەکی کاتیوشا كە لەلایەن چەکدارانی حوسسیەوە ئەنجامدرابوو، کوژێنرایەوە.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شاری نەجران، عەلی عومەیر شەھرانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند ئەمڕۆ ئاگری نێو ناوندی کارەبای شاری نەجران کە لەلایەن چەکدارانی حوسسیەوە بە مووشەکی کاتیوشا ھێرشکرابووە سەری، کوژێنرایەوە.
شەھرانی ئاشکرای کرد کە ھیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکە نەکەوتووەتەوە و لە ھێڵی کارەبای یەدەگی ناوچەکەوە کارەبای پێویست دابینکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەپرسانی بەرگری شارستانی شاری نەجرانەوە وەرگیراوە، لەوەتەی مانگی ئازاری ٢٠١٥وە زیاتر لە ١٠ ھەزار ھێرشی مووشەکی لە لایەن چەکدارانی حوسییەوە لە وڵاتی یەمەن بۆ سەر شاری نەجران ئەنجامدراوە و ژمارەیەکی زۆری ئەو ھێرشانەش بە رێگەی سیستەمی ئاسمانی پوچەڵکراونەتەوە. راشگەیەنرا کە لەم ھێرشانەدا، ٢٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون و ٢٩٨ کەسیش برینداربوون کە زۆبەیان یەمەنین.