Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شاری ئیدلبی سووریا به بۆمبی هێشوویی، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا به بۆمبی هێشوویی هێشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌كانی توما و شهلاغ.
له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سێ كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون و برینداره‌كان له بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه رایانگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی هێشوویی نه‌ته‌قیو له‌شوێنی هێرشه‌كه‌دا كه‌وتووه. تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان بۆمبه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه.