Ömer Tuğrul Çam
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
بڕۆكسڵ – AA
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چالێز میشێل خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
میشێل له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند:"خۆشحاڵم له گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئیسرائیل و حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه دوای ١١ رۆژ له شه‌ڕوپێكدادانه‌كان. پێویسته ده‌رفه‌تی ئاشتی و ئاسایش له‌ده‌ست نه‌درێت".