Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
قامشلۆ - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، دوو میدیاكاری له شارۆچكه‌ی قامشلۆ رفاند كه به‌وه ناسراون له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)وه نزیكن.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه داگیری كردوون رێگه له چالاكییه‌كانی ئه‌و میدیایانه بگرێت كه له ئه‌نه‌كه‌سه‌وه نزیكن و بێده‌نگیان بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به ده‌ستی گه‌یشتوون شه‌وی رابردوو، تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی ARK News -كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێره-، سه‌بری فه‌خری و كارمه‌ندی Yekiti Media، باوه‌ڕ مه‌لا ئه‌حمه‌د و ئه‌و دوو میدیاكارهیان رفاندوون.
تا ئێستا نازاندرێت ئه‌و دوو میدیاكاره بۆ كوێ رفێندراون و له كوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن رێنمایی رفاندنی ئه‌و دوو کەسە له‌لایه‌ن سه‌رده‌سته‌یه‌كی تیرۆریستان كه ناوی نهێنی "مه‌حمود رش" و له به‌ناو به‌رپرسانی په‌كه‌كه له قه‌ندیله‌وه نزیكه، دراوه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوێنێش به‌تۆمه‌تی "زیانگه‌یاندن به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ناوچه‌كه" چالاكییه‌كانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "رووداو"ی له باكووری سووریا راگرت.
له كاتێكدا له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراون میدیاكانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌توانن به ئازادانه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.